لە دووری دولبەری ڕەعنا نەما زەمانی نەشات

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  730 بینین
لە دووری دولبەری ڕەعنا نەما زەمانی نەشات
لە ڕەنگی عاشقی بێچارە کوا گومانی نەشات؟
خەزانە بلبلی بێ چارە کەوتەوە هاوار
نەماوە باغ و گوڵ سەروو بوستانی نەشات
چە ماتەمێکە لە هیجرانی ڕوویی ئەو شۆخە؟
نەما لە مەجمەعی ئەحباب داستانی نەشات
جیهانیان و جیهان جامەی عەزا پۆشن
لە بەینی ئەرز و سەمادا نەما جیهانی نەشات
نەسیمی سوبح ئەبێ کەی بدا لە سەحنی چەمەن؟
هەتاکوو بێتەوە بۆ بولبولان زەمانی نەشات
نەشاتی ساقی و موتریب لە نەشئەی مەی بوو
دەروونی مەیکەدە بو عاشیقان مەکانی نەشات
لە ناڵەی سەحەرت «خادیما»ناسناوی ئەدەبی چە تەئسیرێ
کە کردی هاتەوە دووبارە باغەوانی نەشات