چییە بەسەتی هەوەسپەروەر ئیعتیباری نەفس

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  953 بینین
چییە بەسەتی هەوەسپەروەر ئیعتیباری نەفس
بە کۆڵی خۆتەوە مەگرە ئیتر تۆ باری نەفس
سەفای ئایینەکەت ژەنگی وەهمە گرتوویە
چە ڕاحەتێکە کە کەوتوویە ژێر غوباری نەفس
لە هیچ وەزع نەبوو ئیستیفادەی هەستی
مەگەر بە زەبتی نەفس کە عیلاجی کاری نەفس
بە ڕەنگی شەمع و سەحەر فورسەتی نەبوو هەرگیز
خەزانی عوشرەت و ڕەنگینی بەهاری نەفس
غرووری هەستی من ئینتیقام ئەوەندە بەسە
قەدی خەمیدەمە ئێستا لەژێر باری نەفس
لە زوعفی تەنگ دڵی میسلی غونچەی تەسویر
لە ڕێگە کەوتووم ئیمڕۆ لە ئینتیزاری نەفس
چە ئاگرێکە کە بەربووەتە هەستی عەیشم
لە پەڕفشانی خۆی موشکیلە قەراری نەفس
چە زیندەگانییە بۆ زەوقی یەک تەماشا دەهر
نەبوو بە دەردی عوشرەت بە جوز شوماز نەفس
بەهاری عومر گوڵێکی تەڕی نەبوو خادیمناسناوی ئەدەبی
کە بچنێ بە مەرامت بە غەیری خاری نەفس