ئەگەر بێت و بنووسم شەرحی هیجرانم لەسەر کاغەز
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
1001 بینین
ئەگەر بێت و بنووسم شەرحی هیجرانم لەسەر کاغەز
ئەسووتێنێ هەناسەی حەسرەتم هەروەک شەرەر کاغەز
حەسوودیم دێ کە فاسید چاوی ڕۆشن بێ بە ڕوویی تۆ
لە کاتێکا بنێرم من بە قاسیددا ئەگەر کاغەز
لە لەفزا تێپەڕیوە شەرحی ئەحواڵم وەکوو ئاگر
لە کاتێ بوو بە مەعنا خۆی ئەسووتێ سەر بە سەر کاغەز
میدادم خوێنی دڵ بێ هەم قەڵەم موژگانی خوێن ئالوود
سەحیفەش ڕووی زەردم بێ بنووسم من ئەگەر کاغەز
لە خەڵوەت سەر بە زانۆدا لە مەعنا بۆی ئەنووسم من
لە ئەوراقی سەحیفەی جەوهەری نووری بەسەر کاغەز
سولەیمان وار خادیمناسناوی ئەدەبی چاوەنۆر تاوەکو هود هود
سەبا بێنی لە سەحرای سەبا بۆ من ئەگەر کاغەز