پەرێشان بوو کە وەختێ دی دڵم زوڵفی پەرێشانت
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
2 خولەک
1168 بینین
پەرێشان بوو کە وەختێ دی دڵم زوڵفی پەرێشانت
بە مەوجی جیلوە پەخشانە لە هەر دوو لا بەسەرشانت
لەبەر حوسنی ئەدەب مەوجی خەمۆشی دێتە سەرزارم
بە حوسنی ناز ئەکا هەرگەهـ تەبەسوم لەعلی خەندانت
هجوومی لەشکری نازت ب ەجەنگی دڵ کە دی هەرگاە
لە ئەووەڵ دا موزەففەر بوو لەمانە چاو و موژگانت
لە مەوجی عەنبەری چاوی غەزاڵان بۆ جنوونی من
کە سەحرا لالەزارێکە لەبەر خوێنی شەهیدانت
خەیاڵی ڕووی تۆ دیوان ئاکاتە سەفحەیی گوڵشەن
لە لەفزم ڕەنگی مەعنا پڕ لە گوڵ بۆ چاکی دامانت
وەکو شەونم بە دایم چاوەنۆڕی جیلوەیی ڕووتم
هەتا لادەی نیقابی چەهرەی خورشیدی تابانت
سەدایی یا سەنەم ئەمڕۆ لە دیروو کەعبە دێ وەختێ
کەئەفشان بوو عەبیری کفری زوڵفانی پەرێشانت
هەوایی نەشئەی دیرو حەرەم هەڵسا لەکفر و دین
مەیی ڕوو ئاتەشی جۆشا لە مەغزی بادە نۆشانت
نە تەنها توڕڕە ڕەقسانە، لە بەرقی یەک نیگاهی تۆ
کەفی خاکی نییە بێ ڕەقس لەم دەشت وبیابانت
لە گریەی بلبلانە خادیماناسناوی ئەدەبی خەندەیی لەبی غونچە
گوڵی سوبحی ئومێدم پشکوت ئەمڕۆ لە بوستانت