لێم گەڕێ بەس تووشی هیجرانم کە تۆ خودا ئەی ڕەقیب
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
947 بینین
لێم گەڕێ بەس تووشی هیجرانم کە تۆ خودا ئەی ڕەقیب
دەفعەێ تر با ببم شاد من بە دیداری حەبیب
سەد دەخاڵەت بێ بە تۆ مەششاتەیی زولفی نیگار
جێ دڵی ئاوارەمە ، تێکی مەدە یانەی غەریب
جوزبە دوو نێوی مەسیح ئاسای تۆ نەمدی شیفا
چارەیی دەردم گەڵی دوورە لە دەرمان ئەی تەبیب
گوڵشەنی چۆڵ کرد بەهار و گوڵ لە ماڵ ئاوارەییە
حاڵی وەک حاڵی منە ئەمڕۆ دەناڵێ عەندەلیب
زوڵفی زەنناریم کەدی دەرچووم لە دین و مەزهەبم
شێخ حەقی بوو خەرقەیی خۆی دا بە زەننارو سەڵیب
وەسڵ و هیجران بەرزو نزمی بۆ هەموو کەس هاتووە
من بە باڵای تۆ بە باڵا ڕێم نەدی ئیللا نەشیب
تەیری عەنقاو شاری جابلقاو هەم ئاوی بەقا
دلبەرو عەهدو وەفاو خادیمناسناوی ئەدەبی و سەبر و شەکیب