موژاگان بە دائیمی کە لەسەر چاویا نیقاب
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
889 بینین
موژگان بە دائیمی کە لەسەر چاویا نیقاب
فەرزە بە ڕووی مەردومی ساحیب حەیا نیقاب
حیرەت غوباری جیلوەی ئایینە تا بکەی
بەستوویەتی بە ڕەنگی هجوومی سەفا نیقاب
هۆشم نەما لە دیتنی جیلوەی سەوادی خەت
ئاگاە نەبووم غوباری نیگاو بوووە یا نیقاب
ئیزهاری زیندەگی عەرەقی ڕووی خەجڵەتە
شەونم سیفەت ئەکەم لە قوماشی هەوا نیقاب
لەم ئینفیعالی ڕووڕەشی ئەعمالی زوشتی خۆم
بوو ڕووی خەجاڵەتم بووە دەستی دوعا نیقاب
فەهمی مەعانی بۆنی گوڵم کردەوە لە گوڵ
واکردمی بە جیلوەی تۆ ئاشنا نیقاب
بێگانە ئاشنایە بە جیلوەی لە فورسەتا
گاهێ ئەخاتە سەر ڕوخی بۆ ئاشنا نیقاب
ئەسراری حوسن وفەهمی تۆ خادیمناسناوی ئەدەبی چە دوورە لێک
کردوویە بۆ حەقیقەتی ئیدراکی ما نیقاب