شیعری شێتانەی من دەرچوو لە خانەی ئەدەبا
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
944 بینین
شیعری شێتانەی من دەرچوو لە خانەی ئەدەبا
چاکە لەم شێتە ببوورن عوقەلاوو ئودەبا
قسە شێتانە ئەکەم واریسی مەجنوونە دڵم
شێت و دێوانە دەبووم مەسلەکی شێتی کە نەبا
پاسەوانی من وهەم خانەی من موفلسییە
خانەی خاڵی کەوا هیچی نەبێ دز چە دەبا
پەنجەی شەوق بە گریبانی سەبووریم فێربوو
لە فیراقا کە ئەکا هەر نەفسی جامە قەبا
لە پەریشانی ئەکەم بۆنی سەری زوڵفی لە دڵ
بۆبێ موستەغنییە ئێستاکە دڵی من لە سەبا
کەی لە هیجرانی نەجاتی دڵی بێ چارە ئەبوو
لە سەحەردا ئەمەلی موژدەی وەسڵی کە نەبا
پێم ئەڵێ سەبرە کە مفتاحی فەرەج بێ خادیمناسناوی ئەدەبی
سەیری چی، تاقەتی چی، هەرچی بوو ڕۆیی بەبا