لە مەوجی چینی توڕڕەی گێسووی مشکینی دلبەردا
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
969 بینین
لە مەوجی چینی توڕڕەی گێسووی مشکینی دلبەردا
مەحاڵە مورغی دڵ جارێکی تر لەم داوە دڵ بەردا
بە قەولی فاعتصمعەرەبی چەنگم لە دونیادا نە دامانی
ڕەها نابێ، لە دەستم هەروەکو دونیا لە مەحشەردا
جگەر سووتاوی سۆزی ئاگری هیجرانی ئەو شۆخە
بە ئاوی وەسڵ موحتاجە چە موحتاجی بە کەوسەردا
بە مەحزی جەوری دولبەر دڵ لە دولبەر بەربدەم هەرگاە
تەریقی رووی یارانی تەریقەت بم لە مەحشەردا
بەسەر وەفتم لە بیماری ئەگەر بێ دەفعەێ دولبەر
بەهانە گریەیە ئەعزا لە دەردا گەر عەرەق دەردا
ئەترسم بۆ گوڵی عەکسی خەیاڵت چون لە دڵمایە
نەوا پەژمووردە بێ بەرگی گوڵی حوسنت لە مەجمەردا
حروفی شۆری سەودایی موحیب وپۆست پۆشانت
نییە گونجایشی هەرگیز بنووسرێ گەر لە دەفتەردا
نە مەجنوون شۆری وەک من بوونە شێوەیی وەک تۆ
نە فەرهادیش وەکو من شۆری شیرینی لە ناو سەردا
ڕەواجی لێ ئەسێنی خادیماناسناوی ئەدەبی لەعلی لەبی دولبەر
ئەگەر چی ئەسفەهانی بی و لە حوسن و تامی شەکەردا