بیحەمدیلا لە کۆیی یارەوە وا بوو سەبا پەیدا
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
1001 بینین
بیحەمدیلا لە کۆیی یارەوە وا بوو سەبا پەیدا
لە سەر سروەی ڕووما نافەیی میشکی خەتا پەیدا
دەمێ بوو من لە کوڵبەی حوزنەوە دەستم بە زانۆ بوو
لە موژدەی کارەوان ئیمڕۆ هەوایی دڵ گوشاد پەیدا
لە تاریکی شەوی دووری کە سەرگەردانی ڕێگا بووم
سفیدەی سوبح تالیع بوو دەلیلی ڕەهنوما پەیدا
لە خەتی عەنبەرین خورشید واخستۆتە مێشکی تەڕ
لە زوڵفی پڕشکەن سەد عوقدە بۆ بادی سەبا پەیدا
دەهانی بوو لە تاقەت مەوجی دیوانی بەقایێکە
مەگەر مەعنا بەباریکی لە دیوانی ئەدا پەیدا
لە مەوجی مەی لەبی لەعلی تەبەسوم گەر ئەکا ئەمڕۆ
لە بۆ هەر نەشئەی سەد چەشنە ئاوی بەقا پەیدا
لە بەحری عیشقی ئەو بۆچیمە کەشتی غەرقمە مەقسەد
لە جێگەی ناخ دا بۆمن ئەبێ زوو یاخودا پەیدا
جەفا وجەوری ئەم شۆخە وەفاو ڕەحمەتە بۆ من
لە جێگەی هەر جەفایێکی لە دڵدا سەد سەفا پەیدا
سەروو ماڵت فیدا کە خادیماناسناوی ئەدەبی بۆ عیشوە و نازی
لە ئیقلیمی فەنادا دەم بە دەم بۆ تۆ بەقا پەیدا