قەسیدەی تەنزی خەلقی بەشەر و چوونە فەنا و زیندووبوونەوە دووبارە

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 4 خولەک  1106 بینین
سوبحانە ئەو خودایە لە ئەرز و لە ئاسمان
دێنێتە ڕووی وجوود لە عەدەمدا گەڵێ نیشان
سێ کارەوان بە ئەمری ئەوا هاتوچۆ ئەکەن
هەر لەحزە دێن و دەچن ئەو بە ئەمری كن فكانعەرەبی
ئەوەڵ کە قافڵەی ڕۆحی خەلقە دێتە پێش
زاهیر ئەکا بەواسیتەی ئومەهات ئەوان
تێکەڵ ئەکا بە خاکی بەشەر جەوهەری مەلەک
بەینێ بەخوێنی ڕەحمە غەزیی ژیانیان
دووەمینە کارەوانێ کە ئەیخاتە سەر زەوی
خۆی پێ عەتا ئەکا هەموو ئەسبابی بۆ ژیان
غافڵ لە ئەسڵی خۆی کە غەزای ئەو بووە لەنوور
قاتیع ئەبێ بە غەزایی بەشەر لە ئاو و نان
تەرکیب ئەکا لە تینەتی ئەم خەڵقە دوو سیفەت
ئەوەڵ سیفاتی خاسی مەلایک لەئاسمان
دووەمین سیفاتی پیسی بەهایم لە شەهوەتا
بەم دوو سیفاتە دێتەوە مەیدانی ئیمتیحان
خوی مەلەک هەمیشە ئەکا مەیلی بەندەگی
خوی بەهەمیشە کە توغیان ئەدا نیشان
بۆ بەرز و نزمییە کە جیلوەیان ئەخاتە دەست
موختاری ئیمتیحانە بە هەرلا ئەبێ ڕەوان
کەمتر ئەبێ لەخوگ و سەگ و هەر دڕندەیی
گەر ئەسپی خۆی لەخۆیی بەهایم بکا دەوران
ئیخلاس و سیدق و بەندەگی بۆ خۆی بکا بەخوو
تێپەر ئەکا لە ڕوتبەی ئەملاکی ئاسمان
گەر تێپەڕی لە مڵکی مەلایەک بە بەندەگی
جیلوەی جەماڵی عیشقی لەلایێ ئەدا نیشان
چەندپایە پایە بەرزی ئەکا تا يحبهمعەرەبی
تا پرتەوی جەماڵی یحبونەعەرەبی عەیان
تێکەڵ ئەبێ زەڕڕەی ئەو بەندە ئافتاب
ئەم زەڕڕەی مەحوو ئەبێتەوە لەم ڕۆژەدا نیهان
عاشیق ئەبێتە فانی و مەعشووق باقییە
گەنجێکی زۆر خەفی لە وجوودی بەشەر عەیان
ئەم زەڕڕەی محەققەڕڕە چەبڵێت ۆئەگەر نەڵێ
نەعرەی أنا الحقعەرەبی لە سێبەری داروو هەم زوبان
ئەم مەرگی ئاخرە کە حەیاتی ئەبەد لەدووی
دەعوەت ئەبێ بە مایدەی ئەرجعی فڵان
چەند خۆشە نەسیمی سەبای بەهارییە
زیندوو ئەکاتەوە گوڵ و نەسرین و ئەرغەوان
بەم عیشوەی نەسیمەوە ئەم خاکە مردودە
سەوزی ئەپۆشی لەگەڵ بعدموتهاعەرەبی عەیان
باغی درەخت و لالە و سەروو سەمەن هەموو
ئەم قابیزی خەزانە کەپار گەردنی نیهان
بەم بۆن و بایەوە لە عەدەم دێنیەوە وجوود
بەم عیشوەیە کە نەشئەی بەهەمووان ئەدا نیشان
ئەم جیلوە کار و بارە بە یەک ئەمرە دێتە پێش
ساتێ کەمەیلی لێ بوو بە ئەمرێکی[کن فکان]
کەی نووکی خامە تاقەتی تەنزیە ئەو ئەکا
تەقدیس و شوکری ئەو چە بکا قوڕ بەسەر زوبان
بێ هۆشە هۆشە کەسێ تێ بگا کەمی
بێ گۆشی گۆشەبیستنی ئەسراری وا نیهان
ئەم قیل وقالە مانیعی ئەم بەحسەیەوەلی
مەوزووعی گوفتوگۆیە کەلامێکیبێ زوبان
تەقریری چی بدەم چە بڵێم من لە زاتی ئەو
تەحریری چی بکەم کە هەموو لایەکم خەتان
عیجزە کەماڵی قودرەتی فەهمم لەزاتی ئەو
زیللەت لە بارەگاهی ئەدا عیززەتی نیشان
سەرداری ئەنبیایە ئەحمەد و هەم تاجی ئەولیا
گوێ بگرە چی ئەفەرموی کەلامێ لە سەر زوبان
ئاوازی)ماعرف) کە بە دەهشەت گوتوویەتی
ئێستاش لە گوێ مەلایکە دایە لە ئاسمان
من کەمترین غوڵامی هەموو ئوممەتی ئەووم
چۆن قوڕ بەسەر بکەم لەغەم و چی بکەم بەیان
تاکەی لە شارعی ئەدەبا دەربچم دەمێ
چونکی ئەدەب خەمۆشییە تەسریحە بۆ بەیان
نەسرەوتنم بەدەمی دەردی عیشقەوە شەوان
بارانی خوێن لەچاوم وسەحەر گەهان
خادیمناسناوی ئەدەبی خەجاڵەتە لە هەموو کردەوەی بەدی
بیبەخشە یاخودا تۆبە سوڵتانی ئینس و جان