خانەدانی ئیمارەتی تەرگەوەڕ

لە کتێبی:
خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان (جڵدی ٢)
بەرهەمی:
محەمەدئەمین زەکی بەگ (1880-1948)
 1 خولەک  1091 بینین

لە عەشیرەتی برادۆست بوو، شەرەفخان باسی ناسر بەگ ئیبنی شێر بەگ ئیبنی شێخ حەسەن ناو ئەمیرێک ئەکا کە لە زەمانی خۆیدا حاکمی تەرگەوەڕ بووە.

یەکێ لە ئومەرای مەشهووری ئەم خانەدانەش مودافیعی قەڵای دمدم، ئەمیر خانی یەک‌دەسە. ئەم ئەمیرە تەسادوفی دەوری شاهـ عەباسی ئەووەڵی کردووە و لە ١٠١٧ هـ.دا لە قەڵای دمدمدا بەرامبەر بە شاهـ عەباس عوسیانی کردووە.