حکوومەتی مەلیک کورد

لە کتێبی:
خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان (جڵدی ٢)
بەرهەمی:
محەمەدئەمین زەکی بەگ (1880-1948)
 1 خولەک  720 بینین

ئەم حکوومەتە بە گوێرەی ئیفادەی کڕۆزۆن، لە سیستاندا و لە تەڕەف عەشیرەتی «کوردگەلی»یەوە لە ساڵی ١٢٤٥م.دا دامەزراوە و تا ١٣٨٣م دەوامی کردووە. زۆر جێگەی ئەسەفە کە دەرحەق دەوری ئەم حکوومەتە تا ئێستا هیچ تەفسیلاتێکمان دەست نەکەوت. تەنیا ئەوەندە ئەزانین کە ئەم عێلە بەقووەتە، لە تاریخێکی نامەعلوومدا لە کوردستانەوە هاتۆتە سیستان، وەیا هێنراوە.

کڕۆزۆن ئەم مەعلووماتەی لە ئەسەرە نایابەکەی ڕاولینسۆنەوە وەرگرتووە (جڵدی ١، ل ٢٢٨، حاشیە).