عەشائیری وڵاتی کرماشان

لە کتێبی:
خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان (جڵدی ١)
بەرهەمی:
محەمەدئەمین زەکی بەگ (1880-1948)
 3 خولەک  560 بینین

ناوی عەشیرەتعەدەدی ماڵیشکڵی ئیجتماعیمەوقع و فرقەکانی و ئەحواڵی
سەنجابی٢٥٠٠ 

لە دەشتی ماهیدەشت و جوانڕۆیە. هاوینان ئەچێتە سەرچاوەی ئەڵوەند. دوازدە فرقەی هەیە: چالابی، دالیان، سەیمەوەند، سوورخەوەند، حەق نەزەریانی ... الخ.

ئەسڵی سەنجابی ٥٠٠ ماڵێکە، ئەوانی تر ئەرکەوازی و تەکەوەند (لوڕ) و بەرازی (جاف)، تفەنگچی (گۆران)ە و لە حیمایەیدان. ڕەئیسی سەنجابی، قۆماندانی حدوودیشە.

گۆران؟ 

عەشیرەتی هەرە زۆر و بەقووەتی ئەم وڵاتەیە. شەش بەشە: گەهوارە، نیریجی، کالخانی، بیبانی، کالی زنجیری، ڕیزەهو.

مەرکەزی ئەم عەشیرەتە گۆرانە. کاندولەش ڕەنگە گۆران بێ. ئەم عەشیرەتە دراوسێی شەرەفبەیانی و باجەلان و سنجابییە و لە شیمالی زەهابە.

یوسف یارئەحمەدی؟  
کویک؟ فرقەکانی: گورگست، نیرزهی.
باپراوەند؟ ئەبێ نەتەوەی عەشیرەتی پاهراچی قەدیم بێ. ئێستا لە هەورازەکانی غەربی چیای پارودا، کە لە جنووبی غەربی دینەوەردایە، ساکینن.
کولیای  لە قەزای سونقوڕدایە و ١٦٥ گوندی هەیە. ئەم قەزایە بێجگە لە مەرکەزەکەی، کە تورکمانە، هەمووی کوردە. ئەم عەشیرەتە بە زمانێکی نزیک کرمانجی قسە ئەکا و لەهجەی کرماشانییە.
کەڵهوڕ؟ لە دەوری ڕێگەی قەسری شیرین ـ کرندن و عەشیرەتێکی زۆرە.
ئەحمەدوەند؟ لە جنووبی غەربی چەمی گێلانە.

حەیف کە دەرحەق بە تەفسیلاتی ئەحواڵی عەشائیری کرماشان، ئەسەرێکمان دەس نەکەوت. تەنیا مێجەرسۆن ئەڵێ عەشیرەتی گۆران و کەڵهوڕ ٨٠٠٠ سوارێک ئەتوانن دەرهێنن. بە گوێرەی ئەمە، ئەبێ عەدەدی ماڵی ئەم دوو عەشیرەتە ٦٠٠٠ – ٨٠٠٠ بێ. موستەشریق ڕابینۆ ئەڵێ لەم وڵاتەدا ٤٤ عەشیرەت هەیە و ئەغڵەبی کوردە.