چل و نۆیەم: نەورۆزی ١٩٧٥

لە کتێبی:
عیشقی بێ نەخشان
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
 1 خولەک  655 بینین
گەرچی ئینجانەی برینم.
بەڵام...
لە شەتڵی ژانمدا..
نێرگز دەڕوێ.
گەرچی نەورۆزم ماتەمە.
بەڵام..
لە شینی پرسەمدا..
شادی دەڕوێ.
ئەم شیعرەم لێ بزر بوو. پاشان لە «بەیان»ی ژمارە ٢٣ ئازاری ١٩٧٥ دا تەنیا ئەم چوار دێرەم بە چاپکراوی دۆزییەوە.