بیستەم: چۆن دڵت هات؟!
لە کتێبی:
عیشقی بێ نەخشان
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
1 خولەک
1008 بینین
من لە چاوتا وێنەم هەبوو
کیژە بچکۆلە شەنگەکە
لە ناو دڵتا جێگەم هەبوو
شۆخە زیز و بێدەنگەکە
چۆن دڵت هات ئەو پەرچەمە
ئەو پرچە پڕ پێج و خەمە
ئەو کوڵمە گەشە، ئەو دەمە
کە بۆ ماچێکی ناسکی، ئەو سەردەمە
لەگەڵ مەیلی چاوەڕوانی
سەمام ئەکرد، یاری، گەمە
چۆن دڵت هات بێبەزەیی
تۆ لە منیان دوور خەیتەوە؟!
چۆن دڵت هات، ئەو چاوانە
ئەو جیهانە کامەرانە
ئەو ئاسمانە فراوانە
ئەو دەریا قووڵ و شینانە
کە کەشتیی بێ سەوڵی ژینم
لە ناویانا
خەشمیانە
بێ سەروشوێن
بەبێ هیوا
بێ کەشتییەوان
بەبێ پەروا
وەکو کوێرێکی نابینا
دەستی خستە ملی شەپۆل
بەڵکو بۆ مەرامی ببا
چۆن دڵت هات بێبەزەیی
تۆ لە منیان دوور خەیتەوە؟!
بەدانی ڕق بریندارکەی ؟
بەرگی شادی بکەی بە خەم
هەستی پڕ داخ و ئازارکەی ؟!
چۆن دڵت هات بڵێسەی خەم
وەکو برسی لە من هارکەی
بێبەزەیییانە پڕ بەدەم
بەگوێی منا، تۆ هاوارکەی
بڵێی: هەتاکو تۆ ماوی
ئەبێ هاواری بەهارکەی؟!
چۆن دڵت هات بێبەزەیی
من لە بەهار دوور خەیتەوە؟!
کیژە بچکۆلە شەنگەکە
لە ناو دڵتا جێگەم هەبوو
شۆخە زیز و بێدەنگەکە
چۆن دڵت هات ئەو پەرچەمە
ئەو پرچە پڕ پێج و خەمە
ئەو کوڵمە گەشە، ئەو دەمە
کە بۆ ماچێکی ناسکی، ئەو سەردەمە
لەگەڵ مەیلی چاوەڕوانی
سەمام ئەکرد، یاری، گەمە
چۆن دڵت هات بێبەزەیی
تۆ لە منیان دوور خەیتەوە؟!
چۆن دڵت هات، ئەو چاوانە
ئەو جیهانە کامەرانە
ئەو ئاسمانە فراوانە
ئەو دەریا قووڵ و شینانە
کە کەشتیی بێ سەوڵی ژینم
لە ناویانا
خەشمیانە
بێ سەروشوێن
بەبێ هیوا
بێ کەشتییەوان
بەبێ پەروا
وەکو کوێرێکی نابینا
دەستی خستە ملی شەپۆل
بەڵکو بۆ مەرامی ببا
چۆن دڵت هات بێبەزەیی
تۆ لە منیان دوور خەیتەوە؟!
***
چۆن دڵت هات گوڵاڵەی دەمبەدانی ڕق بریندارکەی ؟
بەرگی شادی بکەی بە خەم
هەستی پڕ داخ و ئازارکەی ؟!
چۆن دڵت هات بڵێسەی خەم
وەکو برسی لە من هارکەی
بێبەزەیییانە پڕ بەدەم
بەگوێی منا، تۆ هاوارکەی
بڵێی: هەتاکو تۆ ماوی
ئەبێ هاواری بەهارکەی؟!
چۆن دڵت هات بێبەزەیی
من لە بەهار دوور خەیتەوە؟!