دوازدەیەم: وێنە

لە کتێبی:
عیشقی بێ نەخشان
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
 1 خولەک  893 بینین
بە داخی خەماوی دووریت: ئەنەخشێنم زوڵف و پەرچەم
بە خوێنی ئاڵی سەرکردووم: ئەڕەنگێنم گوڵاڵەی دەم
لە نەفسیەتی بەرزی خۆم: گەردنت بەرز، دروست ئەکەم
لە هیوای زۆری ژیانم: بەرگت سەد تەرز، دروست ئەکەم
لە کانی گەوهەری عیشقم: دروست ئەکەم چاوانی گەش
لە ئیلهامی هونەرکردم: ترووسکە و سیحری ئەدەم بەش
ئەم شیعرەم ناتەواو چنگ کەوتەوە.