برووسکە
لە کتێبی:
            پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
        بەرهەمی:
                دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
        
             1 خولەک
             1322 بینین
        
        
    
                ڕۆڵەکانم نەچووە بچێ
بێشەکانم چڕوپڕن
ڕانەگوێزراون.
نەوەکانم گیانباز و دڕن
ماڵی نەکراون.
سەنگەرەکانم گەرموگوڕن
نەتەزێنراون.
نەچووە بچێ
بگەڕێنەوە باوەشی چیاکانم
بیرتان نەچێ
من دایکتانم کوردستانم.
			
            
        بێشەکانم چڕوپڕن
ڕانەگوێزراون.
نەوەکانم گیانباز و دڕن
ماڵی نەکراون.
سەنگەرەکانم گەرموگوڕن
نەتەزێنراون.
نەچووە بچێ
بگەڕێنەوە باوەشی چیاکانم
بیرتان نەچێ
من دایکتانم کوردستانم.