نەترازا
لە کتێبی:
            سەمای نێرگز
        بەرهەمی:
                دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
        
             1 خولەک
             1486 بینین
        
                بۆ قوتابییەکم ئاکۆ ئەحمەد کە لەگەڵ باوکیدا لە
سەرچنار بەگاز خنکان
تایەکە قوڕاوی بوو.. منداڵەکان لە دەوری کۆببوونەوە
حەزیان دەکرد ئاگری پێ بکەنەوە
- خزمەتچییەکەمان لێرە نییە دەنا پێم دەوت..
- منیش بەرگەکانم پیس دەبن.. دەنا خۆم دەمبرد
- من دایکیشم نییە بەرگەکانم بۆ بشوا
بەڵام نەورۆز بەبێ ئاگر.. نەبووە نا.
«سنگی بەتایەکەوە نا / تەکانی دا / بەگردەکەدا
سەری خست/ نەیهێشت لە دەستی بترازێ و/
زۆری نەبرد/ ئاگرەکەی خۆی کردەوە».