دڵنیایی
لە کتێبی:
            سەمای نێرگز
        بەرهەمی:
                دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
        
             1 خولەک
             1340 بینین
        
        
    
                گەڕامەوە و جانتای هەموو خەمەکانم
لەبەر دەرگاکەت فڕێ دا لە دەرگام دا
نەتکردەوە.
سەرم نایە سەر جانتاکان
لەبەر ئەم تۆفەدا مامەوە
توێشووم تەنیا ئەو دەنگەتە
کە دەرگاکەت لێت دەدزێ و پێم دەبەخشێ
بیکەیتەوە و نەیکەیتەوە
دڵنیابووم لەوەی نامرم
دڵنیا بە جانتاکان
نابنە قەبرم
			
            
        لەبەر دەرگاکەت فڕێ دا لە دەرگام دا
نەتکردەوە.
سەرم نایە سەر جانتاکان
لەبەر ئەم تۆفەدا مامەوە
توێشووم تەنیا ئەو دەنگەتە
کە دەرگاکەت لێت دەدزێ و پێم دەبەخشێ
بیکەیتەوە و نەیکەیتەوە
دڵنیابووم لەوەی نامرم
دڵنیا بە جانتاکان
نابنە قەبرم