پێشەکی
لە کتێبی:
            سەمفۆنیای وەنەوشە
        بەرهەمی:
                مارف خەزنەدار
        
             1 خولەک
             1538 بینین
        
        
    لە تەختێک هەڵدەستێ هەزارو یەک نەغمە
ئەویان شیرینتر دێتە گوێم زۆر نزمە..
گیانی من بۆ تەڵی وەنەوشە پەرۆشە
کە لە ژێر سێبەری تووتڕکا خامۆشە
- گۆران
تا دڵداری بمێنێ، نووسین لەسەر دڵداری دەمێنێ. ئەگەر دڵداری نەما، ئادەمیزاد و ژیانیش نامێنێ. لە بابەت دڵدارییەوە زۆر وتراوە، بەڵام دەرگەی داهێنان دانەخراوە. ئەگەرچی داهێنان لە هونەری دڵداریدا کارێکی قورسە، بەڵام «دڵشاد محەمەد ئەمینکەس» تێیدا سەرکەوتووە.