گۆڕانی دواخەوم
لە کتێبی:
ببن بە تیشک
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
1 خولەک
787 بینین
کۆرپەی ئازیز
چاو.. لە فرمێسک.. بێداریی دەبێ
بێداری.. لە ژان.. غەمخواریی دەبێ
غەمخوارێ.. هەموو وەرزەکانی «دێر»
لە ناو چاویایە
برووسکەکانی لە هەنگاودایە
هەتا مەیموونی.. هەموو دوورگەکان
نەکا بە ئینسان
هەتا بەیبوون و.. گوڵە سوورەکان
نەکا بە دیوان
گوڵ ناپشکوێت و ناچین بۆ کوێستان!
زستان.. لە پایز.. بەهاری دەبێ
پایز.. لە بەهار.. ڕێبواری دەبێ
ڕێبوارێ لەگەڵ دەست زبرەکاندا
ڕێگای دوور دەگرێ
لەگەڵ بازووە ئەسمەرەکاندا
ڕێی سنوور دەگرێ
هەتا سنووری دوورگە دوورەکان
تێکەڵاو نەکا.. بۆ هەموو ئینسان
ترسی درنجە بەرچاو برسییەکان
بەجێی ناهێڵێ.. سیمای خەوەکان
چاو.. لە فرمێسک.. بێداریی دەبێ
بێداری.. لە ژان.. غەمخواریی دەبێ
غەمخوارێ.. هەموو وەرزەکانی «دێر»
لە ناو چاویایە
برووسکەکانی لە هەنگاودایە
هەتا مەیموونی.. هەموو دوورگەکان
نەکا بە ئینسان
هەتا بەیبوون و.. گوڵە سوورەکان
نەکا بە دیوان
گوڵ ناپشکوێت و ناچین بۆ کوێستان!
***
کۆرپە جوانەکانزستان.. لە پایز.. بەهاری دەبێ
پایز.. لە بەهار.. ڕێبواری دەبێ
ڕێبوارێ لەگەڵ دەست زبرەکاندا
ڕێگای دوور دەگرێ
لەگەڵ بازووە ئەسمەرەکاندا
ڕێی سنوور دەگرێ
هەتا سنووری دوورگە دوورەکان
تێکەڵاو نەکا.. بۆ هەموو ئینسان
ترسی درنجە بەرچاو برسییەکان
بەجێی ناهێڵێ.. سیمای خەوەکان