مەرگ کڵۆڵە

لە کتێبی:
ببن بە تیشک
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
 1 خولەک  522 بینین
کە شەو دایەت، من ونبوو نیم
بەڵام ونبوون دەزانێ چیم
ونبوون جێپێم هەڵدەگرێ
ونبوون سەرەڕێم پێ دەگرێ
بەڵام منی.. شێت و دڵدار
منی بێزارکەری ئازار
منی «مردن» لێم هەڵهاتوو
منی «خەفەت» بە «غەم» کوشتوو
دەزانم کێم/ دەزانم ڕێم
دەزانم ئەنجام و دواجێم.
***
تۆ ئەی مەرگی سەرەڕێگەم
دەزانم تۆ دروێنەی گەردنم دەکەی
بەڵام ئەی خۆت.. لە دوای مەرگی من چی دەکەی؟!
لەزەت لە بڕینی سەری
کێی تری وەک من.. وەردەگری..
پێکەنینێ بە داسی دەستی ڕەشت بێ!
قوڕت بەسەر..
لە دوای مەرگی من چی دەکەی؟!