پیرۆزبایی

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 2 خولەک  1031 بینین
ڕاسپاردەیەکی ڕادیۆی مۆسکۆ لە سناتۆری «گیرتسن» هاتە لام، داوای لێ کردم کە بەهۆی جێژنی یەکەمی مایۆ وەڵامێک بۆ گەلی عێراق بنێرم، منیش لەگەڵ پێشەکییەکی کورتا ئەم شیعرانەم بە دەنگی خۆم تەسجیل کرد و شەوی ١/٥/١٩٥٩ سەعات ٣٠: ٩ لە ڕادیۆ مۆسکۆڕا بڵاو کرایەوە:
لە مۆسکۆشوێن مەکۆی ڕزگاران
لەناو جەرگەی دۆست و یاران
لە پەنا کۆشکی کرملین
لەکن گۆڕی پاکی لێنین
لە بەرانبەر ئەستێرەی سوور
جێ هومێدی نزیک و دوور
لە مەیدانی سووری شارا
لە ڕۆژی جێژنی ئەیارا
گوڕەی ملیۆنها کارگەر
کە کردەیان هاتۆتە بەر
بەرەو عێراقی ئازا و گورد
بۆ کۆماری عەرەب و کورد
بەڕێ دەکەین پیرۆزبایی
پەیمان بەستنی برایی
شاباشی چەمی ڤۆڵگاشوێن و دۆنشوێن
پێشکەش بە زەڵمشوێن و تانجەڕۆشوێنن
پیرۆزبایی نیڤاشوێن و سەیحوونشوێن
بۆ فوراتشوێن و دەجلەشوێنی دڵڕوون
کرێکاری عەرەب و کورد
ئازاد بژین دوژمنو مرد
بەرەو پێش ببزوون بەرەو پێش
لە کەس نەوبێ ترس و ئەندێش
کێ لەگەڵتان بە گێچەڵە
بە دەست و پێ کەوتە تەڵە
بزانن ئێوە نە تەنیان
دۆستی ئازادیخوای دنیان
دەستمان لە دەستی یەکدایە
مەڵێن دوورە ئەو مەودایە
محەببەت دووریی بۆ نییە
فەرقی بەغداشوێن و مۆسکۆشوێن چییە!