کێ ئەڵێ: داری سەروو دوو دوو هەرمێ ناگرێ؟

لە کتێبی:
دیوانی ناتیق
بەرهەمی:
ناتیق (1886-1967)
 1 خولەک  734 بینین
کێ ئەڵێ: داری سەروو دوو دوو هەرمێ ناگرێ؟
با بێتە سەیری قامەتی یارم چاوێ داگرێ
کاتێکیش کوفری ئەگریجەی پەخشی سەرشانی ئەکا
وەک موسڵمانم ئەوێ ئیمانی خۆی ڕاگرێ