فاحیشەیەکە دنیا بێ لە جەفای لا نییە
لە کتێبی:
دیوانی ناتیق
بەرهەمی:
ناتیق (1886-1967)
1 خولەک
658 بینین
فاحیشەیەکە دنیا بێ لە جەفای لا نییە
بە جوز ڕەنج و موسیبەت ساتێ سەفای لا نییە
هەر شەوە کۆشی یەکێ ئەکا بە خەڵوەتگەهی
دەڵە شڕە تڕۆی کە چونکە وەفا لا نییە