وا پەرێشانم بەدەستی دەردی ئیستیهلاکەوە
لە کتێبی:
دیوانی ناتیق
بەرهەمی:
ناتیق (1886-1967)
2 خولەک
862 بینین
وا پەرێشانم بەدەستی دەردی ئیستیهلاکەوە
هیچ نییە هۆشم بە سەر ئەولاد و باب و کاکەوە
ڕۆژ هەتا شەو سووڕمە مانەندی ئاش و ئاشەوان
سەیری سەرتاپام ئەکەن غەرقە بە تۆز و خاکەوە
وا لەسەر شانم قەپان و دەورەی کووچە و ماڵمە
عەینی دەروێشم بە هووکێشان و دامەشاکەوە
بۆ مەنێ گاڵ بێ حەواس و کاس و سەرسام سوڕ ئەخۆم
چەشنی تلیاکی بە سەودای نەشئەیی تلیاکەوە
تووشی موسایی و موسڵمان ببین لامان وەک یەکە
وەک مەگەز فەرقی نییە نیشتن بە پیسی و پاکەوە
شەو بە بێ خشپە و خشە نەوعێ ئەچین بۆ بار و کۆڵ
قەت سەگی پسپۆڕ وەها ناچێ بە بۆنی لاکەوە
کۆڵێ دەرناچێ بە کۆڵی جوانەژن یان پیرەژن
مشتێ دەرناچێ بە ڕشتەی حەلقەیی فیتراکەوە
شوهرەتە تانجی وەتەن بکرێتە کەروێشکی وەتەن
ئەیگرێ و گەر بێ و بچێتە گونبەدی ئەفلاکەوە
ئەی فەلەک ماڵت بە قوڕ گیرێ بشکێ چەرخەکەت
وەک قوڕت داوە بە ماڵی ساحێبی ئیدراکەوە
من بە دایم نانی قووەی شان و باڵم خۆم ئەخۆم
هیچ نەبووە چاوم لە فەیز و نیعمەتی میلاکەوە
ئاخری چەرخی فەلەک خستوومیە ژێر باری خەفەت
هەر تەپاوتلمە بە دەرد و ئاهی حەسرەتناکەوە
تاکو دوێنێ بوو لە بەزمی نازەنینا تا لەبم
شەکەر ئەفشان بوو لە سایەی بووسەیی پیتاکەوە
شانشینی سەدری مەجلیس بووم لە بەزمی گوڵڕووخان
گۆشەیی جوققەی کولاهم جووت لەگەڵ سەماکەوە
نامەلا تا نیم مەلا بوو بۆ لوقمە نانێ هەڵپەمە
هیچ نییە چاوم لە جوببە و مێزەر و سیواکەوە
شەرتە داخێک بنێمە دڵتەوە ئەی زاڵی پیر
کاوە داخی وای نەنابێتە دڵی زوحاکەوە
ئاوڵەی دەرد و خەمی دەرداوە ناتیقناسناوی ئەدەبی تیفلی دڵ
کەمێکێش وا چەوەکانی کز بوو لە ڕووناکەوە