یادت دەرناچێ لە دڵ تا نەفخی سوور
لە کتێبی:
دیوانی ناتیق
بەرهەمی:
ناتیق (1886-1967)
1 خولەک
1143 بینین
یادت دەرناچێ لە دڵ تا نەفخی سوور
ئەی نیگاری سەر هەتا بێ غەرقی نوور
گەر کەرەمکەی ماچی گۆنای ناسکت
پێتی ئەبەخشم سەراسەر شارەزوور
دەست بە شمشێری برۆت بێرە سەرم
هیچ نابەخشێ تیری خەمزە و نازی دوور
کەس نەماوە شێتی نەکەی بە نیگات
ئەی مینا گەردنی ڕووت سێوی سوور
کوا ئەشوبهێ دار سەرو بە قامەتت ؟
کوا بە بۆنی ئەگریجەت ئەگا چنوور؟
ئەو کەسە شێت و نەفامە گەر بکا
تەشبیهی لەوحەی سینەت بە بلوور
تەرکی عیشقی مەجازی کە ناتیقاناسناوی ئەدەبی
ڕوو لە خوا کە بە زیکری «یا سەبوور»