بێ پرس

لە کتێبی:
فرمێسک و زەردەخەنە
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
 1 خولەک  759 بینین
نەخشینەکەم چۆن تەنیا تەماشاکردنێک: ئیتر نەتبینمەوە؟!
بە ڕەوتی وەک کەو و کۆتر
بە تیلەی چاوی جەرگبڕ
دەریای خەیاڵی قووڵ کردم
مەستی کردم هۆشی بردم
دڵیش وەکو زاهیدی خوا
لە بتخانەی جوانیی ئەوا
کڕنووشی برد بێ پرسی من
بۆ سنگی بەرز کوڵمی شەرمن