کەی بێ

لە کتێبی:
فرمێسک و زەردەخەنە
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
 1 خولەک  1219 بینین
لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەڵێن بە دەستێک چەپڵە لێ نادرێ
کەی بێ ئەشکی قەتیسماوم
لەگەڵ تیشکی هەردوو چاوم
یەک بگرن.. گڕ بگرن
خەمی دڵم هەڵبدڕن
کەی بێ لە کۆشی ژیانا
دەست لە مل بین تا هێزمانە
بڕیارە تاکو من ماوم
تۆ بیت ڕۆشنی دوو چاوم
چونکە بێ تۆ نیمە ژیان
تۆ بۆ لەشمی لە جیاتی گیان