شەوگاری پایز نەئەچووە سەر
لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
1011 بینین
شەوگاری پایز نەئەچووە سەر
ڕۆژ نەئەبووەوە، مەگەر بە «پۆکەر»
ڕووناکی کەم و تاریکی زۆر بوو
دەستەی... دەستی پڕ زۆر بوو
... «سەندەڵقو» هەڵیەپەڕاندن
«تەگە و بەران»ی لیکیە پەڕاندن
ڕمەڕم «ڕم»یان ئەدا لە سەرا
وەختەبوو سەرا، بڕمی بەسەرا
«بلوێری شەیتان» کەوتبوە مەقام
«سێ پێیی» ڕەقسین پێی سێ قایمقام!
تاکوو «پەڵە»ی دا پەلی دیوانی
پەلی دێوانەی پەل کرد ڕای هانی
نەورۆز شەو و ڕۆژ بوو بە مساوی
نووری ڕۆژ لای برد، مسای مساوی
بارانی نیسان، ڕەحمەتی ڕەحمان
نوقتەی زەحمەتی کڕاند لە سەرمان
ئیتر حەفلەیە و شادی و ئیستیعراز
بەرخی «حەمەلیان» سەربڕی سەرباز
سەرۆکی نائیب سەر سەرەو کێش هات
هاتمانە بە خێر، بە سەر سەران هات
ماوەتەوە سەر تەنها ئاواتێ
باوە گوڕ گوڕیش کوڕێکمان باتێ