ئەوە کێیە وا کەوا خشەی دێ

لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  801 بینین
ئەوە کێیە وا کەوا خشەی دێ
مام ڕەمەزانە، دیارە مشەی دێ
وا بە گردە گرد مام ڕەمەزان هات
پەیکەری «پۆکەر» بڕەوی داهات
هەر چەند پۆکەرچی کۆن زۆریان دەرچوون
تازە پێگەیوان وا لە «ڕست» بەربوون
یەکێکیان تیایە ئاوری بن کایە
کە شێخ و مەلایش دێنێتە کایە
دووەمیان قوتەی مل نێرکە کاردوو
سەرمارمێلکە و پشت پووچی ماردوو
کەس نەکەوێتە داوی ئەوانە
بێ «ڕێست» لە ڕەشی ئەکوژن ئەو دوانە
ئەوانەی بە ڕاست ڕۆژوو ئەگرن
هەڵدەگرێ بڵێین: بە باڵ ئەفڕن
قەرنێکە گەرمای ڕۆژی وا نەبووە
گەرما لە وزە و تاقەت دەرچووە
پاداشی ئەمە جەژنێکی وا بێ
بۆ گەڵ بێ و بەشی کوردیشی تیابێ
بەشێکی وامان بۆ ببڕێتەوە
کە بە یارۆدا خەرج نەبێتەوە