«سەعدی» فەرموویە کە خوویەکی بەد
لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
873 بینین
«سەعدی» فەرموویە کە خوویەکی بەد
کەوتە ڕیشەوە، دەرناچێ ئەبەد
وا منیش ئەڵێم کە پیاوی نادان
هێند قەڵبە «قەلب»یش نایکا بە ئینسان
بەدناو هەڵیشی بگێڕیتەوە
دیسان نادانە، ناگەڕێتەوە
«خەواسی حروف» هێندێکی وایە
نەوعە سڕێکی مەعنەوی تیایە
نادان، بەدئەدەب، گورگ ئەم سیانە
کە قەلبت کردن، دیسان خۆیانە
ئەوەیش کە مەردە درەم ئەبەخشێ
کەرەم کارێکە بە مەرگ نالەخشێ
مال ئەمانەتە و سیحەت غەنیمەت
بەخشین فرسەتە و خواستن مەزەللەت
کە دڵ ئازاری خۆتت لە بیر بێ
نایەڵی دڵی کەست لێ زویر بێ
دووڕوویی و ڕیا لای خوا و بەندە
وەک ماری زوحاک لە سەر شان بەندە
لە نانی «دونان» سندان ئەبارێ
چوار نان بە وەکو «قەلەمردارێ»
«ئاشەتەندوورە» و «کەوشەک» نەماوە
بە بابی بابی سواری کەر باوە