ئەی دڵە بەسیە تەپ و کۆ چیتە ئارامت ببێ

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بەرهەمی:
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
 1 خولەک  1301 بینین
ئەی دڵە بەسیە تەپ و کۆ چیتە ئارامت ببێ
تێپەڕی ئەو وەختە ئیتر دڵبەرا ڕامت ببێ
سەرسەری و ئەوباش و بەدئەتواری وەک تۆ چۆن ئەبێ
ببیە پیاوێکی زەریف و شوهرەت و نامت ببێ
بولبولی دڵ تا بەکەی ناڵە و فوغانی بێ سەمەر
زۆر مەحاڵ و موشکیلە شۆخی گوڵندامت ببێ
چەرخی بەدبەختی وەهای هێناوە قەت مومکین نییە
دڵبەر و ساقی و شەراب و موتریب و جامت ببێ
چونکە عاشق تۆ شەهیدی تیغی ئەبرۆی دولبەری
حەیفە گەر ترست لە ڕۆژی مەحشەری شامت ببێ
چەندە خۆشە مورغی دڵ بۆ دانەیی خاڵت بچێ
تا ئەبەد مەحبووسی بەندی حەڵقەیی دامت ببێ
بەختەکەی تۆ نووستووە زەحمەت مەکێشە ئەحمەداناسناوی ئەدەبی
غەیری ئیمکانە لە دنیادا دەمێ کامت ببێ