ئازا لە بەند و زنجیر ناپرسێ
لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
1143 بینین
ئازا لە بەند و زنجیر ناپرسێ
ترسەنۆک لە بای زگی ئەترسێ
قسەی بێ فێڵ و ڕاست وا لای شێتان
درۆ و دەلەسەیش لای پیاوی شەیتان
خەڵک بە نوقڵانە چییان گوت وایە
زوبانی مەخلووق قەڵەمی خوایە
بە «وگاع وگاع» وەلەکی بەغدا
لەقلەقیان خستە ناو شەت بە هەڵدا
گاڵە و ناڵەی خەڵک «هیتلەر»ی شکاند
خوا عەداڵەتی بە عالەم نواند
هاکا بیستمان وەک کوندەبەبوو
چاوی «هیتلەر»یان کوێر کرد بە قووقوو
بەڵام چ فایدە ئەو دنیای سووتاند
بیشکوژرێ خۆ ئەو بەدی خۆی نواند!
پێشڕەوی شەڕ بوو، بۆ قەومی ئەڵمان
باری نەگبەتی خستنە سەرشان
تۆبە خواردوو بوون کە جارێکی تر
بۆ دیکتاتۆری نەبن بە لەشکر
ورچ بە زاتی شێر ئازایی نواند
چنگی پڵنگی بە هەڵمەت شکاند