لە «باحورا»دا زۆر کەسمان پیشا
لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
904 بینین
لە «باحورا»دا زۆر کەسمان پیشا
«گەلاوێژ» زوو کە، وەرە لە پێشا
خاوەن «گەلاوێژ» کەوتۆتە ناو تەم
وا چاکە ڕۆژێ بیبەینە سەر چەم
هیچ کەس نایەوێ کەس لێی زیاتر بێ
هەر باوک ئەڵێ کوڕم چاکتر بێ
خورما گەنانە و گەرمەی گەرمایە
باقڵ گرانیش مەرگی لەدوایە
گرانی ئێمە هەر بە هەوەسە
کەس نییە بڵێ: ئیحتیکار بەسە
ئەڵێن نان و ماست ئەدەن بە پیران
دوای ئەوە دایان ئەهێڵنە بیران
هی وامان هەیە بەو نان و ماستە
ڕازییە بەڵام نایدەنێ ڕاستە
قەدری عافییەت کاتێ ئەزانین
منداڵ هاوار کا: برسین، بێ نانین
بە بەدنمەکی کەوتینە ڕۆژێ
پەشیمانانمان پەنجەی ئەکرۆژێ
خوا بکا بەمەندە لەسەرمان لاچێ
نەک تەورداسی شەڕ هەڵمانپاچێ