گوریس کێشەکێ بە هیچ و پووچی
لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
860 بینین
گوریس کێشەکێ بە هیچ و پووچی
گوریس ئەپچڕێ تۆ لەنگەوقووچی
شێر و خەتمان کرد لەگەڵ جیهانا
من خەتم ئەویست ئەو شێری هێنا
هەرچەند کە ئێستا شێر وەرگەڕاوە
ڕیش با خوریش بێ باوی نەماوە
فێڵی سیاسەت ڕووپا بازییە
ڕادیۆی ئەوروپا ئێستا نازییە
یاخوا تاسەر بێ ئەم خۆ تێکوتانە
ترسی دزیش بێ، دەست لەملانە
داری کۆن بڕا، خەڵفی لە جێیە
پەل و پۆی تازە هیوامان پێیە
دەماغم کۆنە کە بێ دەماخە
پیریش بۆ تازە بە ئاخ و داخە
بۆ دڵخۆشی خۆی وتی ئەو پیرە:
هەرچەندە پیرە کۆنە بەگیرە
پڕۆپاگاندە کە چاووڕاوە
کەوتە سیاسەت بە بەند و باوە
سەیر سەیری ڕادیۆی یۆنس بەحرییە
سەراپا درۆی لە ڕاست بەرییە
بە هێزی پارە کە تەکان ئەدا
سەعاتێ چەنەی بێ وچان ئەدا
نازانێ کەوا ڕۆژێکی لێ دێ
جەزای خائینی وەتەنی ڕێ دێ
هەر سەگێ لە دوور بە شوێن خۆی وەڕی
جێی سەگە نازە و برسێتی و گەڕی
سەگ وەفادارە بە خێو ناوەڕێ
دووپشکە سکی دایکی خۆی ئەدڕێ!!