دە پەندە و یەکی دە دینار دێنێ
لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
1296 بینین
دە پەندە و یەکی دە دینار دێنێ
دیاری «ژیان»ە خەڵکی بیخوێنێ
لەگەڵ خودادا سەرڕاست بی چاکە
هیچ لەو گوم نابێ خراپە و چاکە
لەگەڵ خەڵکی دا ئینساف بنوێنە
هەتا دەتوانی نەفست بشکێنە
بۆ هەژار دڵسۆز، بۆ گەورە حورمەت
بۆ لە خۆت خوارتر لوتف و شەفەقەت
بۆ دۆست ڕابەر بە، بۆ دوژمن بە حیلم
بە تەوازوع بە لەگەڵ ئەهلی عیلم
لەگەڵ جاهیل دا بێدەنگ و خامۆش
ئەم دە پەندەی من نەکەی فەرامۆش
کلیلی گەنجی پەند دیانەتە
دین نەبێ پەندت لەلا زەحمەتە