هاوینە هەورە و گرمەی ڕەشە با
لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
1098 بینین
هاوینە هەورە و گرمەی ڕەشە با
ئاخۆ مەرەزەی کێ شەرا ئەیبا
تۆوی سەر و دانە سەوز و پاراوە
بێ ئاوی کنگ ئاو بۆ بێکەس ماوە
هەرچی بە ئەرخە تەعین کراوە
لە ترسا دڵی وەک «بی» ناو ئاوە
موژدەیان بەنێ هیچیان بۆ نابێ
بژاریان دەبێ وەک پووش لە «کا» بێ
کاربەدەست ئەگەر بێکارە دەرکا
ئەبێ لەگەڵ خەڵک خۆی تووشی شەڕ کا
ئەگەر هەر وایش بێ و ئوممی کاتب بێ
ئیشی دەوائیر ئەبێ ڕاسیب بێ
ڕاست بۆ دەفتەردار ئەمەی ڕوو داوە
وای لە قوونێیە و وای لە دۆشاوە
لە ناو «سنە»دا ئەم پەندە باوە
یێژن ملیچک وا بە هەواوە
ئەفڕێ و ئەخنێ و یێژێ بە هوو هوو
ئەوەی کە کریا وەک بەفری پار چوو
ژنی فرە مێرد بەر ناباتە بەر
بریسی یا پەر ئوبیری بۆزەر
تا ئێش بۆ خزمان بدۆزینەوە
ئەبێ لە هەوار بگوێزینەوە
خۆ ئەگەر بۆ ئیش و پیاو بگەڕێن
بۆ کار ڕەوایی ئینجا لە سەر ڕێن