مەکەن مەنعم کە وەک مەجنوون خەریکی هاتوچۆی کێوم

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بەرهەمی:
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
 1 خولەک  1393 بینین
مەکەن مەنعم کە وەک مەجنوون خەریکی هاتوچۆی کێوم
پەشێوی لەیلی کوردم تاکوو ڕۆحم دێتە سەر لێوم
وەتەن فەرمووی بە خەندەی نازەوە هەر وەک پەری وامە
ئەما حەیفێ کە چەند ساڵە ئەسیری پەنجەیی دێوم
هەمیسان پێی وتم ئەوسا مەکانی شەخسی عاقڵ بووم
فەقەت چی بکەم ئەمە چەند موددەتە بێ ساحیب و خێوم
دەخیلتان بم وەکوو عارەب، توخوا مەمگۆڕنەوە هەرگیز
بە ڕوپیە و پارە هەر چەند ئێستەکە مشتێ چڵوچێوم
بەجارێ ئەمڕۆ جاهیل غاڵبە، عاقڵ بووە مەغڵووب
ڕەفیقان سا نیشانم دەن قوڕێ تا بێم و بیپێوم
لە داخی دەهری دوون شەرتە بەسەرما گەر بڕووخێ چەرخ
گەلێ نامەردم ئەر شانم لەبەر ئەو بارە ببزێوم
لە عەرسەی شیعردا، ئەحمەدناسناوی ئەدەبی عەجایب شەهسوارێکە
لە مەیدانا بزانە ئەسپی خۆم چۆنی دەئاخێوم