کەرەکەی عیسا ببەنە مەککە
لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
1517 بینین
کەرەکەی عیسا ببەنە مەککە
بڵێن: گوڕاوە تۆ باوەڕ مەکە
زەمانەی عیسا و مووسا بەسەرچوو
ڕووی درۆزنی تێدا ڕەش ئەبوو
ئێستا دەورێکە درۆی وا دەکرێ
ئاسمانیلییە و بە باڵ ئەفڕێ
مووسایی هامان ئەکوژن بێ ئامان
زۆری وا هەیە بیکەن بە هامان
پاپا «ئافەڕۆز» ئەکا لەبەر قین
ئێمە بۆچ فێری «ئافەڕۆز» نەبین
بۆیقوتاژ حیسسی میللی زیاد ئەکا
ئەو پیشە چاکە نان بە زیاد ئەکا
چونکە موحتاجین بە نانی شەوێ
بووینە عیسایی سێ خوامان ئەوێ