پارە خەرجی کەی، دەبڕێتەوە
لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
4781 بینین
پارە خەرجی کەی، دەبڕێتەوە
بە خەرج نەکردن، کۆ دەبێتەوە
مەعاشی بەلاش، بێ پیتە و بێ خێر
دەستی ماندووە لە سەر زگی تێر
ئاغای تەماعکار هەر دەڵێ بیدە
کەر بە جۆ بمرێ ئەوسا شەهیدە!
دێی فرەکوێخا ناحەسێتەوە
بزن هەرجارێ دەڕووتێتەوە
کەس و کار لەپیاو جوێ نابێتەوە
تفی بەرەو با، ڕیش ئەگرێتەوە
وەختێ کە ژن بوو بە گەورەی گەڕەک
با ئیتر ئێمە دەست دەینە خەڕەک
بێ کاسبییە ئەم شەڕ و حاڵە
دیارە تەبەقی پڕ ئاشتی ماڵە
وا دامەنیشە بە دەستی بەتاڵ
تا نەگری، مەمک نادرێ بە مناڵ
ڕاستە دوو میوان لێکیان خۆش نایە
بەڵام خانەخوێ لە هەردوو لایە
قەت ڕێک ناکەون گەورەی ئەم شارە
تاریکایی شەو ئێوارە دیارە