خەیاڵم وایە خەڵقە من کە تەرکی عیشقی دڵبەر کەم

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بەرهەمی:
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
 1 خولەک  1097 بینین
خەیاڵم وایە خەڵقە من کە تەرکی عیشقی دڵبەر کەم
ئیتر میهری پەری ڕوویان بە یەکجاری لە دڵ دەرکەم
ئەگەر دڵ بێت و مەیلی گوڵڕوخان و نازەنینان کا
لە سینەی لابەرم، لەتلەت بە نووکی تیژی خەنجەر کەم
لە داخی سیلسیلەی توڕڕەی نیگاری نازەنینی خۆم
ئەبێ تەرکی وەنەوشە و سونبول و هەم عەتر و عەنبەر کەم
ئەڵێن دڵبەر لەگەڵ مندا دڵی ساردە، ڕەقیب شادە
ئەبێ خاک و گڵی عالەم ئیتر من هەر لەسەر سەر کەم
کە باڵای دولبەری دی سەروی بوستانی وتی شەرتە
ئیتر خۆم دەرنەخەم، تەرکی لیباس و بەرگی ئەخزەر کەم
هەتا کەی هەر لە دووریی تۆ ئەمن بێم و بچم جانا
بە بێ سوود بۆچ نیگەهبانی گوڵ و گوڵزاری بێ بەر کەم
ئەگەر شەو سەر لەسەر خشتێ بکەم باکم نییە چونکە
بە ئاوی دیدە ئوممێدم وەهایە با لەشم تەڕ کەم
وتی عاشق دەست بۆ چی لە زوڵفم بەرئەدەی ئەمشەو
وتم تاکەی ڕەفیقی عەقرەبی جەڕڕاڕ و ئەژدەر کەم
ئەگەر بێ ماچی لێوی دولبەرت تۆ دەسکەوێ ئەحمەدناسناوی ئەدەبی
حەرام بێ گەر ئیتر یادی بەهەشت و حەوزی کەوسەر کەم