ئاوێکی شیرین زۆر سازگارە

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  599 بینین
ئاوێکی شیرین زۆر سازگارە
ناوەستێ دەڕوا و ڕوو بەرەو خوارە
لە شەش پیت پێک دێت ناوی تەواوی
دەکرێ بە سێ لەت، چاوە و دەراوی
چوار و پێنج و شەش شارێکە بە ناو
لە کوردستانی ژوورووی بەش کراو
سێ و چوار و شەش ئێستا زۆر کەمە
بە برنجی کوردی نەیخۆن ستەمە
یەک و دوو سێ خواردنی دەرمانە
مار لێی ڕا دەکا بۆ گیانی ژانە
یەک و چوار و سێ ڕەنگێکی باوە
دەکرێ بە تارا بۆ بووک و زاوا
یەک و دوو و چوار هەم سوور هەم زەردە
قوبەی سەر سینەی کچێکی کوردە
دوو و پێنج و سێ زۆرم خۆش دەوێ
گەر ڕۆژی جەژنی نەورۆز دەرکەوێ!
شەش و پێنج و سێ ترش و شیرین بێ
لە شارەبان بێ یا نازەنین بێ
بە بیر و زانست مەتەڵ هەڵێنە
بە هێزی بازوو بەرات بستێنە!
وەڵام: «سیروان»