تەمەن و ژیان بێ پەروا دەڕوا

لە کتێبی:
لە چوارینەکانی خەیام
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  1095 بینین
تەمەن و ژیان بێ پەروا دەڕوا
زار و خەفەتبار بێ هیوا دەڕوا
بە درێژیی ژیان شادیم نەدیوە
حەیفم بۆ ژینێک دەڕوا وا دەڕوا
خیام:
این قافلهٔ عمر عجب می‌گذرد
دریاب دمی که با طرب میگذرد
ساقی غم فردای حریفان چه خوری
پیش آر پیاله را که شب میگذرد