دەمەو بەیانی گوڵ بە ئاشکرا

لە کتێبی:
لە چوارینەکانی خەیام
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  739 بینین
دەمەو بەیانی گوڵ بە ئاشکرا
بەسەرهاتی خۆی باس کرد بۆ سەبا
لە ماوەی دە ڕۆژ چەرخی ستەمکار
خونچەی کرد بە گوڵ گوڵی دا بە با
خیام:
گل صبحدم از باد برآشفت و بریخت
با باد صبا حکایتی گفت و بریخت
بد عهدی عمر بین، که گل ده روزه
سر برزد و غنچه گشت و بشکفت و بریخت