غەزالەی چینە یاخۆ پیاڵەیی سەهبایە ئەو چاوە

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بەرهەمی:
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
 1 خولەک  1388 بینین
غەزالەی چینە یاخۆ پیاڵەیی سەهبایە ئەو چاوە
شەڕابی نابە یاخۆ نێرگسی شەهلایە ئەو چاوە
ئەرێ مایەی حەیات و قووتی ڕۆحە لێوی ڕەنگینت
وە یا غارەتگەری دینی فەقێ و مەللایە ئەو چاوە
موسەللەح بوو بە موژگانی سیاهـ و تیغی دوو ئەبرۆ
مەزەننە مایلی فیتنە و شەڕ و دەعوایە ئەو چاوە
بە گۆشەی چاوی تۆ نابن ستارەی تارمی ئەفلاک
لەسەر ئەرز و سەما بێ میسل و بێ هەمتایە ئەو چاوە
بە تیغی ئەبرووان و تیری موژگانی سیاهی خۆی
لەبۆ قەتڵی دڵی عاشق، چ بێ پەروایە ئەو چاوە
غوڵامی ئاستانەت ئەحمەدناسناوی ئەدەبیی بێچارەیە جانا
شەهی ئیقلیمی حوسن و ئامیر و مەولایە ئەو چاوە