مەی نۆش کەین لە دڵ زۆر و کەم خەفەت

لە کتێبی:
لە چوارینەکانی خەیام
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  589 بینین
مەی نۆش کەین لە دڵ زۆر و کەم خەفەت
هەڵ دەگرێ ترسی حەفتا و دوو میللەت
قەت دوودڵ مەبە لە نۆشینی مەی
دڵۆپێک دەبا سەد هەزار عیللەت!
خیام:
می خور که ز دل کثرت و قلت ببرد
و اندیشه هفتاد و دو ملت ببرد
پرهیز مکن ز کیمیایی که از او
یک جرعه خوری هزار علت ببرد