نە سەرخۆشی مەی و ویسکی و شەرابم

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  676 بینین
نە سەرخۆشی مەی و ویسکی و شەرابم
نە گوێ دێری نەی و چەنگ و ڕەبابم
بە یادی چاوی مەستی تۆ هەمیشە
لە ناڵینی دڵەی پەستم خەرابم