گوتی: عوود و کەمانت بێ، گوتم: نەی

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  871 بینین
گوتی: عوود و کەمانت بێ، گوتم: نەی
گوتی: جامی شەرابت بێ، گوتم: مەی
گوتی: کوشتن سەوابت بێ، گوتم: دەی
گوتی: ماچێ خەڵاتت بێ، گوتم: کەی؟!