پرسیان لە جیهان بۆ چی شووت نەکرد هەروا مایەوە،
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
856 بینین
پرسیان لە جیهان بۆ چی شووت نەکرد هەروا مایەوە،
سەری هەڵبڕی ناسک لەسەرخۆ جوابی دایەوە!
ئەو کەسەی ویستم من شووی پێ بکەم کە خۆشم دەویست
زۆر کۆششم کرد لە بەختی ڕەشم ئەو منی نەویست
هێندێک لەوانەی خۆشیان دەویستم هاتنە داخوازی
شووم پێ نەکردن بە هیچ کام لەوان من نەبووم ڕازی
جا لەوساوە هەم وەکوو دەم بینی هەروا مامەوە
دڵنیات دەکەم هیچ کەس ناتوانێ بێ بەلامەوە!
سوپاس و ڕێزم بۆ ئەو کەسانە دەژین مەردانە
سەر نزم ناکەن، خۆ نافرۆشن، بە پووڵ و ئانە!